ئەسرین سەفەری: من نە ژاپۆنیم نە چینیم بە خۆشحاڵییەوە کوردم

AM:10:58:23/08/2023

5224 جار خوێندراوەتەوە

ئەسرین سەفەری ئەو ژنەی ماوەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وابڵاوکرابووەوە خانمێکی چینییە و بە پۆشاکی کوردییەوە هۆرە دەچڕێت، بەڵام ئاشکرایکرد، کوردە و چینی نییە.

ئەسرین لە لێدوانێکیدا بۆ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند: ساڵانێکی زۆرە هۆرە دەچڕێت و ماوەیەک پێش ئیستا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دوو بەرهەمی نوێی بڵاوکردووەتەوە.

سەبارەت بە هۆرە ئەو خانمە ئاشکرایکردووە، هۆرە دەنگی کۆنی نەتەوەی کوردە، هۆرە ناسنامەی گەلی کورد و مۆسیقای کوردەوارییە.

ئەسرین دەڵێت "دوای بڵاوکردنەوەی دوو گۆرانی نوێم خەڵکی بەهەڵە تێگەیشتبوون وایان دەزانی ژاپۆنی یان چینیم، نەخێر ئازیزان من نە ژاپۆنیم نە چینیم، بە خۆشحاڵییەوە من کوردم".

ئەسرین سەفاری لە ساڵی ١٩٨٨ لە گوندی پوکێ عەباس دەلاهۆ لە پارێزگای کرماشان لەدایکبووە، نەوەیەکی کۆدخۆدە عەباسە"، لە بنەماڵەیەکی هونەردۆست  گەورە بووە، لە ساڵی ٢٠٠٥ بۆ یەکەمجار ڤیدیۆ کلیپێکی بە شێوازی عەبدولعەزیز وتووە، ژیانی هاوسەریی لەگەڵ ئومێد رۆستەمی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵن، لە ئێستادا لە وڵاتی دانیمارک دەژی.

 A.L