چۆن پێستی منداڵەکەت لە سووتان دەپارێزیت؟

PM:11:45:21/08/2023

1100 جار خوێندراوەتەوە

لە توێژینەوەیەکی بەڕیتانیدا دەرکەوتووە، بەرکەوتنی منداڵان بە تیشکی خۆر ئەگەری توشبوونیان بە شێرپەنجەی پێست زیاد دەکات بەتایبەت کاتێک دەگەنە تەمەنی گەورەی.

کارۆڵ چێنگ پزیشکی پێستی منداڵان لە بەریتانیا لە توێژینەوەکەیدا چەند ئامۆژگارییەکی خستووەتە ڕوو بۆپاراستنی تەندروستی پێستی منداڵان بەتایبەت لە وەرزی هاویندا، گرنگترینیان ئەمانەن:

١. مانەوە لە سێبەردا: رێگە نەدرێت راستەوخۆ تیشکی خۆر بدات لە پێستیان، بۆ ئەمەش باشترە لە سێبەردا بن.

٢. لەبەرکردنی جلوبەرگی گونجاو : وەک کڵاو، جل و بەرگی قۆڵ درێژ، چاویلکەی خۆر.

٣. بەکارهێنانی کرێمی دژەخۆر: یارمەتیدەرە لە پاراستنی پێستی منداڵان لە سووتان.
AA