شەقیقە جۆرێکی سەر
ئێشەی توندە ، زۆر کەس پێوەی دەناڵێنن، بۆ ماوەیەکی زۆر کەسەکە
ئازارێکی زۆری دەبێت.
دکتۆر ئازاد حەسەن
پزیشکی پسپۆری نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژە بە نیشانەکانی
شەقیقە دەکات، دیارترین نیشانەکانی بریتین لە:
١. ژانە سەرەکە یەکلای سەرت دەگرێتەوە، ئەو لایەی ئازارەکەی هەیە پرتە
پرتی وەک لێدانی دڵی هەیە.
٢. ئەگەر هیچ ئازار شکێنێک بەکارنەهێنیت،
ژانەسەرەکەت چوار کاتژمێر بۆ سێ رۆژ دەمێنێتەوە.
٣. ئازارەکە زۆر توندە کاریگەریی لەسەر
کاری رۆژانەت دەکات.
٤. لەگەڵ ژانەسەرەکەدا هێڵنج و رشانەوەت هەیە.
٥. بە رووناکی و دەنگە دەنگ هەستیارو خراپتردەبیت.
A.A