نهێنی باڵا بەرزی هۆڵەندییەکان چییە؟

PM:04:30:21/08/2023

22860 جار خوێندراوەتەوە

هۆڵەندییەکان بە باڵا بەرزترین مرۆڤی سەر زەوی دادەنرێن، باڵای پیاوان ١٨٤سانتیمەتر دەپێورێت باڵای خانمانیش بە ١٧١سانتیمەترن. 

باڵابەرزی هۆڵندییەکان تا ئێستاش پرسێکی ناڕوونە، چونکە دوو سەدە بەر لە ئێستا هۆڵەندییەکان بە کورتە باڵایی ناسرابوون، بەڵام لە ماوەی ١٥٠ ساڵی رابردوودا باڵای هۆڵەندییەکان ٢٠ سانتیمەتر زیادیکردووە، ئەمە لە کاتێکدا لەو ماوەدا ئەمریکییەکان تەنها شەش سانتیمەتر زیادیان کردووە.

یەکێک لە لێکدانەوە باوەکان بۆ هۆکاری باڵابەرزی هۆڵەندییەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، هۆڵندییەکان گرنگی بە خواردنی گۆشت و بەرهەمە شیرەمەنییەکان دەدەن، خاوەنی سیستمێکی تەندروستی پێشکەوتوون، لە هەمان کاتدا باشبوونی بارودۆخی دارایی و کڕینی خۆراکی تەندروست هۆکارێکی تری باڵا بەرزی هۆڵەندییەکانە.
A.L