چۆن مێشکی خەڵک دەخوێنیتەوە؟

AM:08:30:21/08/2023

20984 جار خوێندراوەتەوە

زۆرینە ئارەزووی ئەوە دەکەن مێشکی بەرامبەرەکانیان بخوێننەوە بەتایبەت کاتێک باسی بابەتێک دەکەن یان بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەکەن، زمانی جەستە باشترین رێگەیە بۆ خوێندنەوەی مێشکی بەرامبەرەکەت.

ماڵپەری "برایتساید"چەند تەکنیکێکی خستووەتە ڕوو کە بەهۆیەوە دەتوانیت مێشکی بەرامبەرەکەت بخوێنیتەوە، ئەوانیش:

داخستنی چاوەکان، کاتێک کەسێک قسەت لەگەڵ کرد و چاوی داخست ئەوا بزانە لەتۆ بێزارە و تاقەتی لێت نەماوە.

دەستگرتن بەدەمەوە، دەستگرتن بە دەمەوە مانای وایە نایەوێت زانیاریی بدرکێنێت و خۆیت لێدەشارێتەوە، تەنانەت ئەمە بۆ کۆکەی درۆینەش بەکار دەهێنرێت.

گازگرتن لە چاویلکەکەی، ئەگەر کەسێکت بینی گاز لە خوارووی چاویلکەکەی گرت، ئەوا کەسێکی رارایە و دەیەوێت شت لێ بشارێتەوە و خەمی شتێکیانە، جوینی قەڵەم، یان جگەرە، تەنانەت بنێشتیش دەکرێ هەمان ئاماژە بێت.

گازگرتن لە لێو، زۆرینە بۆ کاتی بیرکردنەوە لە بڕیاردانی شتێک ئەو کارە دەکەن.
قۆڵکردنە ناو قۆڵ، لەمەدا خەڵکەکان زۆر متمانەیان بەخۆیان هەیە، وایان لێدەکات پەیوەندی لەگەڵ خەڵک بپچڕێنن، دەکرێت ئاماژە بەوەبکات کەسەکە هەست بە باشی ناکات دەربارەی شتێک.

گۆڕینی ئاماژەەکانی روخسار و باری دانیشتن، کاتێک ئافرەتێک دەیەوێت سەرنجی پیاوێک ڕابکێشێت ئەوا دەیەوێت بەباشترین شێوە خۆی دەربخات، پشتی خۆی ڕێک دەکاتەوە و سنگی دەردەخات، هەندێک کات قاچەکانی دەخاتە سەر قاچ، دەستەکانی لەناو دەست، ئەمانە ئاماژەن بۆ راکێشانی سەرنجی بەرامبەر.

هاتنە پێشەوە، کاتێک خەڵک کەسێکی بەدڵ دەبێت و دەیانەوێت پەیوەندیان لەگەڵ ببەستن ئەوا خۆیان دەبەنە پێشەوە.

پاڵدانەوە، ئەگەر کەسێک پاڵی بە کورسیەکەی دایەوە، ئەوا بێتاقەت بووە لە گفتوگۆکە، دەکرێت هەست بە نائارامی بکات بەرامبەر کەسەکە.

پەیوەندی ڕاستوخۆی چاو، چاوەکان وەک پەنجەرە وان بۆ بینی ڕۆح و پەیوەندیکردن لەگەڵیاندا، دەتوانیت هەست و سۆزی کەسەکە لە چاوەکانیدا ببینیت.

M.F