شۆفان یەکێکە لە خواردنە
دانەوێڵەییەکان و دەوڵەمەندە بە زینک و پرۆتین و کاربۆهیدرات لە هەمان کاتدا دژە
ئۆکسانە، رۆژانە خواردنی شۆفان پارێزگاری لە تەندروستیی جەستە دەکات.
ماڵپەڕی برایتساید لە بابەتێکی
تەندروستیدا ئاماژەی بە سوودەکانی شۆفان کردووە، کە ئەگەر رۆژانە بخورێت ئەم
سوودانە بە جەستە دەگەیەنێت،
یەکەم: پارێزگاری لە
تەندروستیی پێست دەکات و ئەکزیما و هەوکردن و زیپکە ناهێڵێت.
دووەم: یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی
ماسولکەکانی جەستە.
سێیەم: هاوسەنگی فشاری
خوێن و شەکری ناو خوێن رادەگرێت.
چوارەم: وزەت پێدەبەخشێت
و خەواڵی و ماندوێتیت ناهێڵێت.
پێنجەم: یارمەتیدەرە لە دابەزینی
کێشی جەستە، بەهۆی ئەوەی میتابۆلیزم "زیندەپاڵ"ی جەستە باش دەکات.
شەشەم: رێژەی کۆلیسترۆڵی
زیانبەخش لە جەستەدا کەمدەکاتەوە.
حەوتەم: مەترسیی توشبوون
بە جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە.
هەشتەم: گرفتەکانی
کۆئەندامی هەرس ناهێڵێت و گرژییەکانی قۆڵۆن کەمدەکاتەوە.
A.L