چۆن جەستەت بە کەش و هەوای گەرم رادەهێنیت؟

PM:10:03:19/08/2023

2556 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ بەردەوامی گەرمبوونی جیهان و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا، لێکۆڵینەوەکانیش جەخت لەوە دەکەنەوە کە دۆخی گەرما بوونی زەوی بەرەو خراپتر دەچێت.

ماڵپەڕی "تایم" لە بابەتێکدا چەند رێگەیەک بۆ راهاتنی جەستە لەگەڵ گەرما نیشان دەدات، کە یەکێک لەو رێگەیانە خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی زیاترە، تاکو جەستە لە وشکبوونەوە و هەست کردن بە گەرمای زیاتر بپارێزرێت.

هەروەها، ئاماژە بە ئەوە دراوە کە لە رۆژێکی گەرمدا دەتوانرێت بەشداری چالاکییەکی ئاسان و سووک بکەیت، بۆ نموونە راکردن یان ئەنجامدانی هەر وەرزشێك بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەک، تاکو جەستە بە ئارەقکردنەوە و گەرما رابهێنرێت، هەروەها لە رۆژانی دواتردا ئەم کارە دووبارە بکرێتەوە.

ئاماژە بەوەش دراوە، کە نابێت بۆ ماوەیەکی زۆر لەبەر گەرما و تیشکی خۆردا بمێنینەوە، ئەگەر کارەکەشت لە دەرەوە بێت و ناچار بیت لەبەردەم خۆردا بیت، ئەوا دەبێت هەر کاتژمێر جارێک ماوەی ١٠ بۆ ١٥ خولەک پشوو وەربگریت و خۆت فێنک بکەیتەوە.

هەروەها، نابێت لە بەردەم تیشکی خۆردا ئاو بەرووخسارتدا بکەیت بۆ خۆ فێنککردنەوە، چونکە دەبێتە هۆی سووتانی پێستی رووخسار و زیان بە خانەکانی پێست دەگەیەنێت.

M.B