هەردی سەلامی 'ئەمجارە' بڵاو دەکاتەوە

PM:10:38:18/08/2023

4720 جار خوێندراوەتەوە

گۆرانیبێژ هەردی سەلامی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی "ئەمجارە" بڵاو دەکاتەوە.

لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام، هەردی سەلامی نووسیویەتی "موزیک ڤیدیۆی (ئەمجارە) لای من ئامادەیە، ئێوە کاتی بڵاوکردنەوەی دیاری بکەن" .

وەک خۆی دەڵێت، کاتی بڵاوکردنەوەی نادیارە و هێشتا دیاری نەکراوە، بەرهەمەکە کاری ئەرەنجمێنتی لەلایەن ئەفشین شوکرییەوە بۆ کراوە.

هەردی سەلامی، لەساڵی ١٩٨٧لە سلێمانی لەدایكبووە، ماوەیەکە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆکلیپێکە، توانیویەتی بینەری تایبەت بە خۆی بەدەستبهێنێت