زۆرن ئەو کەسانەی که کێشیان زۆره یان قه‌ڵه‌ون شه‌وان له خواردنی
میوه دوور ده‌که‌ونه‌وه گوایه خواردنی میوه شه‌وان ده‌بێته هۆی زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی.
دکتۆر کامەران
رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی خۆراک لە بڵاوکراوەیەکدا رایدەگەیەنێت، له‌رووی
زانستییه‌وه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نیه که خواردنی میوه له شه‌ودا ببێته هۆی قه‌ڵه‌وی
به مه‌رجێک ئه‌م رێنماییانە جێبه‌جێبکرێن:
۱. باشتره
سێ کاتژمێر پێش نووستن هیچ خۆراکێک نه‌خورێت، ته‌نها کاتێک نه‌بێت ئه‌و که‌سه
برسی بێت چونکه نابێت به برسیه‌تی بخه‌وێت.
۲. بڕی رێگه‌پێدراو
گرنگه و بریتییه له میوه‌یه‌ک به قه‌باره‌ی یه‌ک کووپ یان پڕ به ده‌ستی ئه‌و
که‌سه، ئه‌گه‌ر تێری نه‌خوارد پاش یه‌ک کاتژمێر هەمان بڕ بخوات بۆ نموونه یه‌ک
هه‌رمێ، یه‌ک سێ‌و، یه‌ک هه‌نار.
۳. جۆری
میوه‌که‌ش گرنگه، میوه مزره‌مه‌نیه‌کان ده‌بنه هۆی زیاد بوونی
دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌ده له‌و که‌سانه‌ی دڵه‌کزێ یان کێشه‌ی گه‌دده یان کۆڵۆنیان
هه‌یه، خورما و ترێی کشمیشی و ترێی ڕه‌ش کالۆرییان زۆر تێدایه، یه‌ک مۆز نزیکه‌ی
دوو بۆ سێ هێنده‌ی یه‌ک سێ‌و کالۆری تێدایه، هه‌روه‌ها مۆزی ناو کوردستان سووده
ته‌ندروستیه‌کانی که‌مه چونکه ماوه‌یه‌کی زۆر پێش هاورده‌کردنی و پێگه‌یشتنی لێ
ده‌کرێته‌وه.
باشترین جۆری میوه له شه‌ودا بریتییه له گێلاس، هه‌نجیر، ئەڤۆگادۆ،
کێوی، گێزه‌ر، هه‌نار، هه‌ڵوژه، گۆیژ، کاڵه‌ک، شووتی، شلیک، تووتڕک و قه‌یسی.
-ئه‌گه‌ر شه‌و برسیت بێت باشترە ئەم خواردنانە بخۆیت:
۱. چه‌ره‌س،
وه‌ک یه‌ک پیاڵه له گوڵه‌به‌ڕۆژه، ده‌نکه کوله‌که، ناوکه شووتی ، ۱۱ ده‌نک بادام یان فستق.
۲. سه‌وزه،
وه‌ک خه‌یار، ترۆزی، کاهوو، که‌له‌رم، چه‌ونده‌ر، سپێناخ و بڕۆکلی.
۳. یه‌ک
قاپ ماستی که‌م چه‌وری یان یه‌ک په‌رداخ شیری که‌م چه‌وری یان شیری سۆیا، به مه‌رجێک
ئه‌و که‌سه دڵه‌کزێ یان کێشه‌ی گه‌ده یان کۆڵۆنی نه‌بێت، په‌نیر زۆر خراپه بۆ
شەوان.
٤. یه‌ک کووپ گه‌نمه
شامی.