ئامادەکردنی شیرینی شانەی هەنگ

PM:12:07:17/08/2023

6292 جار خوێندراوەتەوە

شیرینی شانەی هەنگ یەکێکە لەو جۆرە شیرینیانەی زۆرینەی کابانەکان بۆ سوکە ژەم  یان بەیانیان ئامادەی دەکەن، ئامادەکردنی ئاسانە و کاتێکی زۆری ناوێت.

کەرەستەکانی:

دوو هێلکە

پێنج پەرداخ ئاو

پەرداخ و نیوێک شیری گیراوە

کەوچکێکی چێشت خوێ

کەوچکێکی چێشت خومرە

کەوچکێکی چێشت شەکری وردە

چوار کەوچکی چێشت رۆن

شیلەی ئامادەکراو

ئامادەکردنەکەی:

هەموو کەرەستەکان لە دەفرێکی قوڵدا تێکەڵ بکە و بیشێلە تاکو دەبێتە هەویرێکی جوان، هەویرەکە داپۆشە و بۆ ماوەی کاتژمێرێک لە شوێنێکی کەمێک گەرم جێیبهێڵە.

هەویرەکان بکە بە گونک و بیخەرە ناو سینی فڕنەوە، دووبارە سەری داپۆشە و بۆ ١٥ خولەک دایبنێ، لە دواتر بە فڵچە زەردێنەی هێلکە بدە لەسەرەکەی، ئەگەر ئارەزووی دەکەیت کەمێک کونجی پێوە بکە، بیخە ناو فڕنەکەوە لەسەر ١٥٠ پلەی سەدی دایبنێ، لە دوای برژاندنی ئەگەر ئارەزووت کرد شیرین بێت ئەوا شیلە ساردەکەی بکە بەسەردا.