هونەرمەند ئارش عوسمان
رایگەیاند نوێترین گۆرانی خۆی بە ناوی "دوا نامە" بڵاودەکاتەوە.
لە هەژماری فەرمی خۆی لە
فەیسبووک، ئارش عوسمان کاتی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ کلیپە نوێیەکەی راگەیاندووە، کە پێنجشەممە
٢٤/٨/٢٠٢٣ لە یوتیوبی خۆی بڵاوی دەکاتەوە.
وەک پێشتر لەسەر ئەم
بەرهەمە نوێیەی وتبووی "بەرهەمێکە لە ناو هیچ پلانێک نەبوو،
تەواوی شەوی ڕابردوو تێکستەکەیم نوسیووە و میلۆدیم بۆ داناوە و میوزیکەکەیم دروست
کرد، زۆر زۆر بە زوویی پێشکەشتانی دەکەم"
ئارش عوسمان ساڵی ١٩٩٢ لە
شاری سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی کۆلێژی هونەرە، چەند ساڵێکە کاری هونەری دەکات و
خاوەنی چەند گۆرانی و کلیپێکە.