لیستی باشترین زانکۆکانی جیهان راگەیەنران

PM:06:03:15/08/2023

7940 جار خوێندراوەتەوە

ریزبەندی شەنگەهای بۆ باشترین زانکۆکانی جیهان راگەیەنران و زانکۆکانی ئەمریکا لە ریزبەندییەکانی پێشەوەن بۆ باشترین زانکۆکان.

زانکۆی هاڤاردی ئەمریکی بۆ ساڵی ٢١یەم لەسەریەک توانی پلەی یەکەم وەک باشترین زانکۆی جیهان بەدەستبهێنێت و زانکۆی ستانفۆردیش لە پلەی دووەمی گرتووە.

پەیمانگای ماسچیوستس بۆ تەکنەلۆژیا لە پلەی سێیەمدایە و کە شوێنەکەی لە ئەمریکایە، زانکۆی کامبریج لە بەریتانیا لە پلەی چوارەمدایە.

زانکۆی ئۆکسفۆردیش، لە پلەی حەوتەمدایە لە دوای دوو پلە دابەزین لە ئاستی باشترین زانکۆکان، هەروەها زانکۆی ساکلای لە پاریس توانی بگەڕێتەوە لیستی باشترین ١٥ زانکۆی جیهان.