شێوازی ئامادەکردنی کێکی تیرامیسۆ

PM:12:44:15/08/2023

4836 جار خوێندراوەتەوە

کێکی تیرامیسۆ تامێکی تایبەتی هەیە و بە شێوەیەکی ئاسان و خێرا دروست دەکرێت، لێرەدا شێوازی ئامادەکردنەکەی دەخینە روو

کەرەستەکانی

کوپێک و چارەکێک ئیسپرێسۆ.

چەند پارچەیەک بسکیت.

دوو کوپ پەنیری کرێمی.

چوار هێلکە.

نیو کوپ شەکر.

نیو کەوچک ڤانێلا.

کەوچکێکی چێشت کاکاو.

ئامادەکردنەکەی:

١. بسکیتەکان لە ئیسپرێسۆکە نوقم بکە پاشان لەناو دەفرێک بە چینێکی یەکسان رێکیان بخە.

٢. پەنیرەکە لەگەڵ شەکر و هێلکەکاندا تێکەڵ بکە تا دەبێت بە کرێمێک.

٣. نیوەی تێکەڵەی کرێمەکە بەسەر چینە بسکیتەکەدا بە چینێکی یەکسان بڵاوبکەرەوە.

٤. چەند چینێکی کە بسکیت و کرێمەکە دووبارە بکەرەوە، بە چینێکی کرێم کۆتایی پێبێنە، پاشان شیرینیەکە بە کاکاو بڕازێنەرەوە و بیخە ناو بەفرگرەکە بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر. لە کۆتاییدا لەگەڵ چایەک پێشکەشی بکە.