چۆن سییەکانمان پاک بکەینەوە و باشتر هەناسە بدەین؟

AM:09:01:15/08/2023

21316 جار خوێندراوەتەوە

سییەکان لە جەستەی مرۆڤدا گرنگییەکی زۆری هەیە، بۆیە پاراستنیان زۆر گرنگە، بۆ تەندروستیەکی باشتر.

پرۆسەی پاککردنەوەی سییەکان کارێکی زۆر ئاڵۆز نییە، دەتوانیت بە ئاسانی ئەنجامی بدەیت بە پەنابردن بۆ هەندێک چارەسەری ئاسان کە دەتوانیت لە ماڵەوە ئەنجامی بدەیت، لەگەڵ گۆڕینی شێوازی ژیان.

ماڵپەڕی "ويب طب" چەند ئامۆژگاریەک دەخاتە روو بۆ پاراستنی سییەکانمان لەوانەش :

١. هەناسەدانی قوڵ یارمەتیدەرە لە پاراستنی تەندروستی سییەکان بە گەیاندنی ئۆکسجینی زیاتر بۆ جەستە،ئەنجامدانی ئەمەش سییەکان بەهێز دەکات و بۆری هەناسەدان پاکدەکاتەوە، ئەمەش گرژییەکان کەمدەکاتەوە و وزەی جەستە زیاد دەکات.

٢. بەکارهێنانی رووەکی ئۆریگانۆ، دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی جۆراوجۆر کە یارمەتی پاککردنەوەی سییەکان دەدات و دەیپارێزت لە هەوکردن.

٣. شیرینەمەنییەکان، یارمەتیدەرە لە پاککردنەوەی ژەهری سییەکان، بە خواردنی هەستیاری و خورانی سییەکان ناهێڵێت.

٤. زەنجەفیل، تەندروستی سییەکان باشتر دەکات، جگە لەوەش رۆیشتنی خوێن بۆ سییەکان باشتر دەکات و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان کەم دەکاتەوە.

٥. خواردنی تەندروست یارمەتیدەرە لە باشتر کردنی تەندروستی سییەکان.

٦. دوورکەوتنەوە لە جگەرە و ماددە کحولییەکان.

٧. گرنگیدان بە وەرزشکردن.