میران عەلی کلیپە نوێیەکەی بڵاوکردەوە

PM:05:05:14/08/2023

3696 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلی نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بەناوی "کاتی مەرگ" لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاوکردەوە.

"کاتی مەرگ" نوێترین ڤیدیۆ کلیپی میران عەلی گۆرانیبێژە و هۆنراوە و ئاوازی ئارش عوسمانی گۆرانیبێژە، جاز گروپ کاری ماستەرینگی بۆ کردووە.

"میران عەلی لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ـە، خەڵکی شاری سلێمانییە، سەرەتای کاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ"ی کەناڵی NRT2، چەندین کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە لەگەڵ کلیپی دوێت، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە و گۆرانییەکانی ژمارەیەکی زۆر بینەریان هەیە.