تەپسی باینجان یەکێکە لەو خواردنانەی کە زۆرینەی کەس ئارەزووی
دەکەن، لێرەدا رێگایەکی ئاسان دەخینە روو بۆ بۆ ئامادەکردنی.
کەرەستەکانی
یەک کیلۆ باینجان.
نیو کیلۆ گۆشت.
دوو کەوچک دۆشاوی تەماتە.
یەک پیازی گەورە.
دوو پەتاتە.
دوو تەماتە.
یەک کەوچک خوێ
نیو کوپ رۆن.
ئامادەکردنەکەی:
١. باینجانەکە لەناو رۆندا سور دەکەینەوە، پاشان گۆشتەکە
دەخەینە ناو مەنجەڵێکەوە تا دەکوڵێت.
٢. مەنجەڵێک دەهێنین دوو کەوچک رۆنی تێدەکەین، دواتر دوو کەوچکی چێشت دۆشاوی تەماتە لەگەڵ رۆنەکەدا سوور دەکەینەوە، پاشان
باینجانەکە و گۆشەتەکە دەکەیەنە ناوی لەسەر ئاگرێکی مامناوەند.
٣. پاشان پێکهاتەکانی کە و خوێی تێبکە بەپێی تام، مەنجەڵەکە
داپۆشە، هەر دە خولەک جارێک تێگی بدە. لە کۆتایدا لەگەل برنجێک پێشکەشی بکە.