زەیتی گوێزی هیندی
چەندین سوودی هەیە بۆ قژ بەو پێیەی چەندین پێکهاتەی سودبەخشی تێدایە، وەکو چەوری تێر
و فیتۆستیرۆل و چەوری تەندروست کە قژ و پێست پێویستیانە ودەیپارێزیت.
ماڵپەڕی"Yasmina" گرنگترین
سوودەکانی زەیتی گوێزی هیندی دیاریدەکات لەوانەش:
١. قژ لە وشکبوونەوەی دەیپارێزێت.
٢. یارمەتی بەهێزکردنی تاڵەکانی قژ و
باشترکردنی سوڕی خوێن دەدات.
٣. رێژەیی پرۆتین لە قژدا زیاد دەکات.
٤. توانای قژ بەهێز دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی
ئەو هۆکارانەی کاریگەرییان لەسەر تەندروستی قژ هەیە.
٥. چارەسەری بژی قژ دەکات و بریقەیەکی نایابی
پێدەبەخشێت.