ماسی لەناو فڕن، یەکێکە لە بەتامترین خواردنەکان کە زۆر
کەس ئارەزووی دەکەن، لێرەدا
رێگەیەکی نوێ دەخەینە روو بۆ ئامادەکردنی.
کەرەستەکانی
یەک ماسی.
چارەکێک کوپ سرکە.
کەوچکێکی چێشت کاریی.
دوو کەوچک زەیتی زەیتوون.
کەوچکێک خوێ.
دوو پیازی گەورەی وردکراو.
دوو تەماتە وردکراو.
چەند پارچەیەک جەرجیری وردکراو.
دوو کەوچک دۆشاوی تەماتە.
ئامادەکردنەکەی:
١. ماسییەکە بە باشی پاک بکەرەوە و توێکڵەکەی لابە،
پاشان سکی ماسییەکە بە درێژایی ببڕە تا دەگاتە سەری، ، دواتر ماسییەکە بە ئاو و خوێ
باش پاک بکەرەوە.
٢.بۆ دروست بوونی سۆسەکەی،هەموو پێکهاتەکانی کە لەناو
تاوەیەکدا لەسەر ئاگرەکی کەم و تێکی بدە بۆ ماوەی ٥ خولەک.
٣. خوێ و کاری و سرکەکە بکە سەر ماسیەکەوە، پاشان ماسییەکە بخەرە ناو فڕنێکی گەرمی مامناوەندەوە، نزیکەی نیو کاتژمێر بەجێی بهێڵە.
٤. کاتێک ماسییەکە نزیک بوو لە تەواوبوون، سۆسەکە دەڕژێنیت
بەسەریدا و بە باشی لەسەری بڵاودەکیتەوە، پاشان سینیەکە دەگەڕێتەوە ناو فڕنەکە بۆ
ماوەی ٥ خولەک. لە کۆتاییدا سینیەکە لە فڕنەکە دەربهێنە و لەگەڵ برنج پێشکەشی بکە.