هونەرمەندی گۆرانیبێژ
ئارش عوسمان بەرهەمێکی نوێ بەناوی "دوا نامە" بڵاودەکاتەوە.
لە هەژماری فەرمی خۆی لە
ئینستاگرام، ئارش عوسمان بەشێک لە گۆرانییە نوێیەکەی داناوە و لەسەری نووسیوە "بەرهەمێکە
لە ناو هیچ پلانێک نەبوو، تەواوی شەوی ڕابردوو تێکستەکەیم نوسیووە و میلۆدیم بۆ
داناوە و میوزیکەکەیم دروست کرد، زۆر زۆر بە زوویی پێشکەشتانی دەکەم"
ئارش عوسمان ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی کۆلێژی
هونەرە، چەند ساڵێکە کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەند گۆرانی و کلیپێکە.