شێوازی ئامادەکردنی کونافە بە فستق

PM:12:58:09/08/2023

3212 جار خوێندراوەتەوە

کونافە بە فستق یەکێکە لە شیرینییە بەناوبانگ و بەتامەکان کە زۆر کەس ئارەزووی دەکەن، لێرەدا رێگەیەکی نوێ دەخەینە روو بۆ ئامادەکردنی خۆشترین کونافە بە فستق

کەرەستەکانی

٥٠٠گرام لە شعری کونافە

٤٠٠گرام کە کەرە.

پارچەیەک پەنیر.

دوو کوپ شەکر.

نیو کوپ فستقی وردکراو.

ئامادەکردنەکەی:

١. پەنیرەکە بکە پارچە پارچە بکە و بیخە ناو ئاوەوە بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر، هەموو کاتژمێرێک ئاوەکەی بگۆڕە.

٢. کەرەکە بتوێنەرەوە لەناو مەنجەڵێکدا لەسەر ئاگرێکی مامناوەند تاوەکو دەتوێتەوە، بۆ ماوەی ١٥ خولەک بیخە لای خۆت.

٣. شعریەی کونافەکە ورد ورد بکە بە بەکارهێنانی ئامێری میکسەر.

٤. سینییەک یان قاپێکی گەورە بە کەرە چەور بکە پاشان شعرییە وردەکەی بەسەرا بڵاوبکەرەوە.

٥. پەنیرەکە بە یەکسانی بخەرە سەر چینی یەکەمی کونافەکە، پاشان بەشێکی کە شعرییەی بکە بە سەردا، بە دەست بە نەرمی فشاری بخەرە سەر، دواتر سینیەکە بکە ناو فڕن لە پلەی گەرمی ٢٠٠ پلەی سەدی بۆ ماوەی ٣٠ خولەک.

٦. شیلەی شەکرەکەی بە یەکسانی بپرژێنە بە سەریدا. لەگەڵ چایەک پێشکەشی بکە.