شێوازی ئامادەکردنی پاستای ئەلفرێدۆ بە مریشک و قارچک

PM:12:16:08/08/2023

2036 جار خوێندراوەتەوە

ئەلفرێدۆ یەکێکە لە خواردنە بەتامەکان، کە زۆر کەس ئارەزووی دەکەن، لێرەدا رێگەیەکی نوێ و ئاسان دەخەینە روو بۆ ئامادەکردنەکەی.

کەرەستەکانی:

٤٠٠گرام مەعکەرۆنی

یەک کەوچک زەیتی زەیتوون.

٢٥٠گرام سنگی مریشک.

١٢٠گرام قارچک.

یەک پیازی گەورە.

دوو کوپ کرێمی سپی.

نیو کەوچک سیری وشککراو.

نیو کەوچک بیبەری رەش.

نیو کەوچک خوێ.

پارچەیەکی گەورە پەنیر.

ئامادەکردنەکەی:

١. پیاز و مریشکەکە لەگەڵ زەیتی زەیتوونەکە لەسەر ئاگرێکی بەرز سوربکەرەوە تا نەرم دەبێت.

٢. سۆسە سپییەکە و تەواوی پێکهاتەکانی کە تێکەڵ بکە پاشان بۆ ماوەی ١٥ خولەک لەسەر ئاگرێکی کەم بەجێی بهێڵە تاوەکو مەعکەرۆنیەکە نەرم دەبێتەوە.

٣. پەنیرەکەی بکە بە سەریا و بە باشی تێکی بدە لەگەڵ پێکهاتەکانی کە، لە کۆتاییدا پێشکەشی بکە.