هۆکارەکانی دەرکەوتنی زیپکە لەسەر چەناگە چیین؟

PM:10:53:07/08/2023

31712 جار خوێندراوەتەوە

ئامارە نێودەوڵەتییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەسەدا ١٢ی ئەو ژنانەی تەمەنیان لە نێوان ٢٥ بۆ ٥٨ ساڵدایە، لانیکەم جارێک لە ژیانیاندا تووشی کێشەی پێست دەبن لەوانەش دەرکەوتنی زیپکەوە لەسەر چەناگە.

پسپۆرانی پێست چەند هۆکارێکیان دەست نیشان کردووە کە هۆکارە بۆ دروستبوونی زیپکە لەسەر چەناگە لەوانەش:

١. تێکچوونی هۆڕمۆنەکان.

٢. پاکڕانەگرتنی دەموچاو یان بەکارهێنانی پاکەرەوەی هەڵە.

٣. هەبوونی فشاری دەروونی.

٤. زیادەڕۆیی لە خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە چەوری و شەکر

٥. زۆر بەرکەوتنی تیشکی خۆر.