مریشك یەکێكە لە
باوترین خواردنەکان زۆر کەس ئارەزووی دەکەن، شێوازی زۆر هەیە بۆ ئامادەکردنی، لێرەدا
باسی ئاسانترین رێگە دەکەین بۆ ئامادەکردنی مریشک بە فرن.
کەرەستەکانی:
مریشکێک.
نیو کوپ زەیتی زەیتوون.
سیری وشککراو.
نیو کەوچک بەهاراتی
تێکەڵاو.
خوێ و بیبەری ڕەش
بەپێی پێویست.
دوو پیاز.
یەک تەماتە.
دوو پەتاتە.
نیو کوپ ئاوی لیمۆ.
ئامادەکردنەکەی:
١. لەناو قاپێکی گەورەدا جگە لە مریشکەکە
هەموو پێکهاتەکان دابنێ و تێکیان بدە.
٢.مریشکەکە تێکەڵ بە پێکهاتەکانی دیکەی
بکە، بۆ ماوەی کاتژمێرێک دایبنێ.
٣. مریشکەکە و پێکهاتەکانی کە بکە ناو دەفرێک
پاشان بیکە فڕنەکەوە بۆ ماوەی ٦٠ خولەک، تا مریشکەکە دەبرژێت دەبێت، پاشان بە گەرمی
لەگەڵ برنج پێشکەشی بکە.