ئایا بەجێهێشتنی ماسک بۆ ماوەی شەوێک لەسەر قژ سوودی زیاتری دەبێت؟

AM:08:43:03/08/2023

2708 جار خوێندراوەتەوە

جێهێشتنی ماسک بۆ ماوەیەک لەسەر قژ رێگەیەکی کاریگەرە بۆ ئەوەی بە قووڵی خۆراک بدات بە قژ، بەڵام ئەی سوودەکانی بەجێهێشتنی لەسەر قژ بۆ ماوەی شەوێک؟ زۆرێک لە خانمان پرسیاری ئەوە دەکەن ئایا مانەوەی ماسک بۆ ماوەی شەوێک سوودی زیاترە یان بۆ هەموو جۆرەکانی قژ دەبێت.

شارەزایان لەگەڵ ئەم هەنگاوەدان کاتێک قژ پێویستی بە چاودێری تایبەت هەیە لە رووی خۆراک و شێدارکردنەوە، پێشنیاری پێچانی قژ دەکەن دوای لێدانی ماسکەکە بە کاغەزی نایلۆن، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە کە هەمیشە لەسەر قژی تەڕ بیکەیت، باشتر وایە ماسکەکە لەگەڵ چەند دڵۆپێک زەیتی خۆراکی تێکەڵ بکرێت، وەک زەیتی بادەم، بەمەرجێک ماسکەکە بەدرێژایی قژ و کۆتاییەکانی بدرێت، نەک رەگی قژەکە، ئەم ماسکە دەتوانرێت هەفتەی جارێک بەکاربهێنرێت.

ئەم شێوازی بەکارهێنانەی ماسکە سوودی زۆری دەبێت بۆ ئەوانەی کە قژیان تەنکە یان تووشی وشک بوونەوەی قژ بوون.