شێوازی ئامادەکردنی مەحشی باینجان

PM:12:08:01/08/2023

2300 جار خوێندراوەتەوە

مەحشی باینجان تامێکی خۆشی هەیە و ئامادەکردنی ئاسانە و زۆرینە ئارەزووی خواردنی دەکەن، لێرەدا چۆنێتی دروستکرنی مەحشی باینجان دەخەینە روو:

کەرەستەکانی

دوو کوپ پیازی وردکراو.

کیلۆیەک قیمە.

کەوچک و نیوێک بەهاراتی تێکەڵاو.

کەوچکێک خوێ.

نیو کەوچک بیبەری رەش.

دوو کەوچک زەیتی زەیتون.

نیو کیلۆ باینجان.

سێ پیازی گەورە.

دوو کەوچک دۆشاوی تەماتە.

ئامادەکردنەکەنەکەی

١. پیازەکە لەگەڵ قیمەکە لەناو تاوەیەکی گەورەدا بە رۆن لەسەر ئاگرێکی مامناوەند بۆ ماوەی حەوت خولەک سوربکەرەوە، پاشان خوێ و بیبەر و بەهاراتەکەی تێکەڵ بکە.

٢. باینجان و پیازەکە هەڵبکۆڵە.

٣. پێکهاتەکانی کە بکە ناو باینجان و پیازە هەڵکۆڵدراوەکە پاشان لەسەر دەفرێک دایبنێ.

٤. دۆشاوی تەماتە و ئاوی کوڵاو لەگەڵ خوێ و بیبەری رەش بڕژێنە بەسەریا، لەسەر ئاگرێکی مامناوەند بۆ ماوەی یەک کاتژمێر، لە کۆتایدا لەگەڵ برنج پێشکەشی بکە.