سەمیرە کارزان و رێباز شەمامی و ئەفشین شوکری دوێتەکەیان بڵاوکردەوە

PM:11:08:31/07/2023

7048 جار خوێندراوەتەوە

هەر سێ هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەمیرە کارزان و رێباز شەمامی و ئەفشین شوکری دوێتی "سەرگەردانم بێ تۆ"ـیان بڵاوکردەوە.

بەرهەمەکە لە تێکست و ئاوازی رێباز شەمامییە و کاری ئەرەنجمێنتی لەلایەن ئەفشین شوکرییەوە بۆ ئەنجامدراوە، کاری میکس و ماسترینگ رەزا پور رەزاوی ئەنجامیداوە.

سەمیرە کارزان لەدایکبووی شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ماوەیەکی کەمە لە بواری هونەرییدا دەرکەوتووە و چەند بەرهەمێکی تایبەت بەخۆی هەیە، زیاتر بە گۆرانی "دکتۆر" ناوبانگی پەیداکردووە، هەروەها هاوسەری رێباز شەمامییە.

رێباز حسێن ناسراو بە ڕێباز شەمامی ساڵی ١٩٨٥ لەدایکبووە،زیاتر لە ١٥ ساڵە کاری هونەری دەکات، هەرچەندە خۆی خەڵکی سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بەڵام لە شاری شیراز لە وڵاتی ئێران دەژی، زیاتر لە ٥٠ بەرهەمی فارسی و ٥٠ بەرهەمی کوردی هەیە.

ئەفشین شوکری، لەدایکبوی شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ماوەیەکی زۆرە کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەندین ئەلبوم و بەرهەمی جیایە، بەزمانی کوردی و فارسی و تورکی، ئاوازی بۆ زۆر لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردستان داناوە، لەهەمانکاتدا دوێتی لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی دیاردا هەیە.