زه‌یتی زه‌یتوون یه‌کێکه
له باشترین جۆره‌کانی زه‌یتی خواردن و گه‌لێک سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ به‌ڵام
کۆمه‌ڵێک هه‌ڵه له کاتی به‌کارهێنانی دا ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی یان که‌م کردنه‌وه‌ی
سووده‌کانی ۰
گرنگترین هه‌ڵه‌ی
باوه‌کان کاتی به‌کارهێنانی زه‌یتی زه‌یتوون :
۱ههڵگرتنی له بوتڵی پلاستیکی ڕوون یان سه‌ر دانه‌خراو :
ــــ تیشکی خۆر یان
ئۆکسجین زیان ده‌گه‌ێنن به زه‌یتی زه‌یتوون و سووده‌کانی ناهێڵێت ؛ بۆیه پێویسته
له ناو ده‌به‌ی ڕه‌نگ تۆخ و ناشه‌فاف هه‌ڵ بگیرێت و سه‌ره‌که‌ی به ته‌اوی قه‌پات
بکرێت و تیشکی خۆر لێی نه‌دات ۰
۲ههڵگرتنی له شوێنی گه‌رم :
ــــ پێویسته له
شوێنێکی سارد و تاریک هه‌ڵ بگیرێت چونکه گه‌رما ده‌بێته هۆی له ناوبردنی
پۆلیڤینۆڵ که مادده‌ی دژه‌ئۆکسانه ؛ هه‌روه‌ها ده‌بێت هۆی نه‌مانی تام و چێژی زهیتهکه۰
۳ به‌کارهێنانی بۆ سوورکردنههی خواردن :
ــــ زۆربه‌ی پسپۆڕان
هاوڕان له سه‌ر ئه‌وه‌ی زه‌یتی زه‌یتون بۆ سوورکردنه‌وه‌ی کۆمەڵێک خواردنی وێنەی
گۆشت بێ کۆڵاندنی ناشێت چونکه پێویسته له سه‌ر ئاگرێکی کز و پله‌ی گه‌رمی که‌م
به‌کار بهێنرێت ؛ به گه‌رمی زۆری سەروو ( 180 ) پلەی سەدی تێک ده‌چێت؛ هه‌روها له کاتی چێشت لێنان پێویسته دوای کوڵان
بخرێته ناو خواردنه‌وه یا کەمێک ئاوی تێ بکرێت و بە هێواشی و له سەر پلەی
گەرمیەکی نزم لێ بنرێت ۰
٤ کڕینی بڕێکی زۆر له زه‌یتی زه‌یتون به سه‌ر یه‌که‌وه:
ــــ باشترین جۆری زه‌یتی
زه‌یتون پاش دوو ساڵ به‌سه‌ر ده‌چێت له به‌رواوری دروستکردنیه‌وه ۰
٥ دیاریکردنی باشی زه‌یت به‌گوێره‌ی ڕه‌نگه‌که‌ی :
ــــ ڕه‌نگی زه‌یتی
زه‌یتون ته‌نها په‌یوسته به کاتی لێکردنه‌وه‌ی زه‌یتوونه‌که و به‌رهه‌مهێنانی
زه‌یته‌که بۆ نموونه زه‌یتوونه‌که ڕه‌نگی سه‌وز بووه یان زه‌رد له کاتی
لێکردنه‌وه‌دا ۰
٦ بوونی هایدرۆجین له زه‌یته‌که :
ــــ به‌شێکی زۆر له
زه‌یتی ته‌قلید و کارگه‌کان مادده‌ی هایدرۆجینی تێ ده‌کرێت و چه‌ند جارێک ده‌پاڵێورێته‌وه
تا به شلی و ڕوونی بمێنێته‌وه و نرخه‌که‌ی هه‌رزان بێت ؛ واته موکهڕڕه ؛ ئه‌و
جۆره زیانی گه‌لێک زۆره ۰
---- چۆن زه‌یتی زه‌یتونی ئه‌سڵی جیا ده‌کرێته‌وه :
۱له ڕێگه‌ی تام کردن و پێوانی ڕێژه‌ی ترشیه‌که‌ی : ئه‌گه‌ر زۆر ترش بوو ئه‌وا
ئه‌سڵی نیه چونکه ڕێژه‌ی زه‌یتی زه‌یتونی ئه‌سڵی ده‌رجه یه‌ک نابێت له ( % ۱ ) زیاتر بێت و ده‌رجه سێ له ( % ۳ ) زیاتر بێت ؛ ڕێژه‌ی ترشیه‌که‌ی زۆر جار له سه‌ر بتڵه‌که نووسراوه ؛
بیخوێنه‌وه ۰
۲له ماڵه‌وه دوو که‌وچکی چێشت بخه‌ره ناو قاپێکی داپۆشراو له ناو سه‌لاجه‌دا
؛ ئهگهرپاش زه‌یته‌که ( ۲٤ سه‌عات ) به‌ستی یان ڕه‌ق بوو ئه‌وا ئه‌سڵه‌یه ۰
۳زهیتی زه‌یتونی ئه‌سڵی زۆر لینجه و به ده‌سته‌وه به ئاسانی لێ نابێتهوه۰
٤ زه‌یتی زه‌یتونی ئه‌سڵی تام و چێژی تایبه‌تی هه‌یه و پاش ماوه‌ی ساڵێکیش له
هه‌ڵگرتنی تێک ناچێت ۰
ئاماده‌کردنی دکتۆر
کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک