گرنگی خواردنی هێلکە
لە بەیانیاندا
بەپێی ئامارەکانی NHS ی بەریتانیا، هێلکە هەڵبژاردەیەکی باشە
وەک بەشێک لە خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ و دابەزاندنی کێشی زیادەی جەستە، جگە لەوەی
سەرچاوەی پڕۆتینە، ڤیتامین و کانزاکانیشی تێدایە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی
پسپۆڕی خۆراک چێڵسی تۆرێس لە ماڵپەڕی "emedihealth" بڵاویکردووەتەوە هێلکەیەک پێکدێت لە
دوو لەسەر سێی سپێنەی هێلکە و یەک لەسەر سێی زەردێنەی هێلکە. سپێنەی هێلکە بە شێوەیەکی
گشتی وەک "خۆراکی ڕێجیم" پۆلێن دەکرێت، چونکە رێژەی کالۆری کەم و بێ چەورییەو
و دەوڵەمەندە بە پرۆتین.
لە لایەکی دیکەوە
زەردێنەی هێلکە بەهۆی بەرزی رێژەی کۆلیسترۆڵەوە کەمتر دەخورێت، بەڵام تۆرێس دەڵێت
لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە دەریدەخەن مەرج نییە کۆلیسترۆڵی ناو خۆراک پەیوەندی بە
ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێنەوە هەبێت، بۆیە گرنگە جۆری چەوری لە خۆراکدا باشتر بکەین نەوەک
کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی خۆراک.
تۆرێس دیارترین
سوودەکانی خواردنی هێلکە لە بەیانیاندا دەست نیشان دەکات ئەوانیش :
١. خواردنی هێلکە بۆ ژەمی بەیانیان دەبێتە
هۆی دابەزاندنی کێش.
٢. باشترکردنی چالاکی مێشک.
٣. یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی گەشەی
ماسولکەکان.
٤. کەمکردنەوەی دڵەراوکێ و خەمۆکی.
٥. رێگری دەکات لە تێکچوونی خانەکان لە تۆڕی
چاودا.
٦. بۆ باشترکردنی تەندروستی پێست، قژ، نینۆک.
زیانەکانی
خواردنی هێلکە چین؟
١. بۆ هەندێک کەس گونجاو نییە زیادبوونی
پرۆتین دەتوانێت زیانبەخش بێت بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە.
٢. دروستبوونی هەستیاری هێلکە یەکێکە لە
باوترین جۆرەکانی هەستیاری لە نێو منداڵاندا وەک ( تێکچوونی گەدە، خوران، دڵ پەلەکردن،
ئازاری سک).
٣. ئەگەری ژەهراویبوونی
خۆراکی بۆیە پێویستە هێلکە بکوڵێنرێت تا سپێنەکەی و زەردێنەکەی ڕەق دەبێتەوە.