بەسبوسە شیرینیەکی بەناوبانگە، بە تامە خۆشەکەی و پێکهاتە
ئاسانەکەی دەناسرێتەوە، ئەمڕۆ لێرەدا چۆنیەتی دروستکردنی کێکی بەسبوسە بەبێ بەکارهێنانی
هێلکە دەخەینەڕوو:
کەرەستەکانی:
سێ کوپ سمید.
کوپێک زەیت.
سێیەکی کوپێک گوێزی هیندی.
سێیەکی کوپێک شیر.
کوپێک شەکر.
نیو کوپ لە بندوق.
ئامادەکردنەکەی:
١. ئامادەکردنی شیلەکەی
شەکر و ئاوەکە بخەرە ناو مەنجەڵێکی بچووکەوە و بیخە سەر ئاگرێکی مامناوەند بۆ ماوەی
٥ خولەک.
٢. سمید و زەیتەکە
و گوێزی هیندی تێکەڵ بکە، پاشان تێکی بدە.
٣. پێکهاتەکە بکە
ناو قاڵب کە بە کەرە چەور کراوە و بیبڕە و کەمێک بندوق بخەرە سەر قاشەکان بەپێی
ئارەزووی خۆت، پاشان قاڵبی کێکەکە بخەرە ناو فڕنەکەوە لە پلەی گەرمی ١٨٠ پلەی سەدی
بۆ ماوەی ٣٠ خولەک.
٤. دوای ساردبوونەوەی
کێکەکە، شیلەکەی بکە بەسەریدا. لە کۆتاییدا لەگەڵ چا پێشکەشی بکە.