هونەرمەندی گۆرانیبێژ
ژینێ ئەتروشی نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "ڤیشانی" بڵاوکردەوە.
ژینێ ئەتروشی هۆنراوەی بەرهەمەکەی بە هاوبەشی لەگەڵ عەلی
مەجید نوسیوە، کاری ئاوازی لەلایەن هونەرمەند هەڵوێست محەمەد و ژینێ خۆیەوە بۆ
کراوە، کاری دەرهێنانی لەلایەن ناسر حەیدەرییەوە بۆ کراوە.
هونەرمەند ژینێ ئەتروشی خەڵکی شاری دهۆکە بەڵام لە نەرویج
گەورە بووە، چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەریە.