شاورمە یەکێکە لە ژەمە بەناوبانگەکان، زۆر کەس ئارەزووی دەکەن، شاورمە بە مریشک و بە گۆشت ئامادە دەکرێت، لە بنەرەتدا ئەم خواردنە بە خواردنێکی سوری بەناوبانگە، بۆ ئەوەی شاورمەیەکی بەلەزەت ئامادە بکەیت، ئەوا بەم شێوازە ئاسانە ئامادەی بکە و پێشکەشی بکە.
کەرەستەکانی:
٧٠٠ گرام گۆشت.
چارەکێک زەیتی زەیتون.
دوو کەوچک ئاوی لیمۆ.
دوو کەوچک سرکە.
کەوچکێک زیرە.
کەوچکێک سیری وشک کراو و خوێ.
نیو کەوچک بیبەری رەش و زەنجەبیلی وردکراو.
چوار کەوچک ماست.
نیو پیازی پارچە پارچەکراو.
ئامادەکردنەکەی:
١. دانانی هەموو
پێکهاتەکان لەناو قاپێکی گەورەدا.
٢. پێکهاتەکان تێکەڵ
بکە تا بە تەواوی تێکەڵ دەبن، پاشان دایبپۆشە و بیکە ناو بەفرگرەکە بۆ ماوەی ٤٥ خولەک.
٣. پارچە گۆشتەکان لەگەڵ پێکهاتەکانی کە بکە ناو سینییەکی
ناو فڕن لە پلەی گەرمی ٢٢٠ بۆ ماوەی ٢٥ خولەک بیبرژێنە. لە کۆتاییدا لەگەڵ نان و سۆسی
جیاواز پێشکەشی بکە.