پسپۆڕێک
باشترین کاتی بۆ خواردنی میوە خستووەتە روو میوە هەر کاتێک بخورێت سوودی هەیە بۆ
جەستە، بەڵام زۆرینەی پسپۆڕەکان کۆکن لە سەر ئەوەی کە خواردنیان لە هەندێک کاتدا
باشترە و له هەندێک کاتی تردا دروست وایە نەخورێن. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە
پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک باشترین کاتی بۆ خواردنی میوە بەجۆرە دیاریکردووە:
١. باشترین کات بۆ خواردنی میوە بریتیە لە دوو
کاتژمێر یان زیاتر پێش یان دوای ژەمە سەرکییەکان؛ بۆ نموونە کاتژمێر ١٠ بەیانی و سێی عەسر ، نۆی شەو ) چونکە ئەو کاتە جەستە پێویستی بە وزە
و خۆراک هەیە و مرۆڤ هەست بە برسییەتی و بێهێزی دەکات
٢. راستەوخۆ دوای خواردنی ژەمەکان نابێت
میوە بخورێت چونکە ڕەنگە ببێتە هۆی ئاوسانی سک ، قرقێنە ، دڵەکزێ .
٣. لەگەڵ ژەمە سەرەکیەکان نابێت میوە بخورێت، چونکە
مرۆڤ بێ ئەوەی بە خۆی بزانێت بڕێکی زیاتر کالۆری دەچێتە جەستەیەوە و دەبێتە هۆی
زۆری کێش و قەڵەوی .
٤. شەوان پێش نووستن بە دوو کاتژمێر دروست وایە هیچ
خۆراکێک نەخورێت، بەڵام ئەگەر ئەو کەسە زۆری برسی بوو یان ئارەزووی لە شیرینی بوو
دەکرێت پارچەیەک کێوی یان لالەنگی ، یان نیو هەنار بخوات ، لە کیتۆ دایت سێ دەنک شلیک
یان بلوبێری یان پارچەیەک ئەڤوگادۆ .
٥. میوەی وشککراو بڕێکی زیاتر وزەی تێدایە و خواردنی
دروست نییە بۆ کەسانێک نەخۆشی شەکرەیان هەیە یان قەڵەون یان لە کاتی ڕێجیمدان .