شێوازی ئامادەکردنی زەڵاتەی سیزەر بە مریشک

AM:11:47:22/07/2023

3116 جار خوێندراوەتەوە

زەڵاتەی سیزەر بە مریشک یەکێکە لەو خواردنانەی کە زۆر کەس ئارەزووی دەکەن، نەک تەنها لەبەر ئەوەی تەندروستە، بەڵکو بەهۆی تامە خۆشەکەیەوە.

کەرەستە سەرەکیەکان:

نیو کیلۆ سنگی مریشک.

چوار پارچە کاهوی وردکراو.

پارچەیەکی گەورە نانی پارچە پارچەکراو.

کەرەستەی سۆسەکەی:

یەک کەوچک خوێ.

نیو کوپ ئاوی لیمۆ.

سێ کەوچکی چێشت زەیتی زەیتون.

نیو کەوچک بیبەری ڕەش.

سیری وشککراو.

نیو کوپێک پەنیری ڕەندەکراو.

ئامادەکردنەکەی:

١. مریشکەکە بۆ ماوەی ٣٥ خولەک بکوڵێنە.

٢. مریشکەکە لەگەڵ کاهووەکە پارچە پارچەی بچوکی بکە، پاشان لەگەڵ نان و پەنیرەکە تێکەڵی بکە.

٣. هەموو پێکهاتەکانی تر بە جیا تێکەڵ بکە، دواتر بیکە ناو پێکهاتە سەرەکیەکانی تر.

٤. دووبارە پەنیرەکەی برژێنە ناوی. لە کۆتاییدا پێشکەشی بکە.