تایبەتمەندیەکانی کەسایەتی خۆپەرست

AM:11:01:22/07/2023

7472 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بەدەست کەسایەتی "خۆپەرست"ەوە دەناڵێنن، کە بە یەکێک لە کەسایەتییە قورسەکان دادەنرێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیدا، هەروەها دەبێتە هۆی دروستبوونی چەندین کێشە، جا بۆ خۆیان بێت یان ئەوانەی لە دەوروبەریانن.

ماڵپەری "الاخبار الیوم" دیارترین تایبەتمەندییەکانی کەسایەتی خۆپەرستی بەمجۆرە خستووەتە ڕوو:

١. خۆی خۆشدەوێت و گرنگی بە دەوروبەرەکەی نادات، هەمیشە بەدوای ئەوەدا دەگەڕێت تەنها ئارەزووەکانی خۆی بەدیبهێنێت، تەنانەت ئەگەر لەسەر شانی کەسانی دیکەش بەدەستی بهێنێت.

٢. کەسایەتی خۆپەرست هیچ قوربانییەک بۆ ئەوانی تر نادات و گیانی هاوکاریکردنی نییە.

٣. هەست بە تاوان ناکات ئەگەر زیانیش بە کەسێک بگەیەنێت.

٤. نیگەران دەبێت بیرۆکەکانی لەلایەن کەسانی ترەوە دژایەتی بکرێت، رەخنەکان رەتدەکاتەوە.

٥. بڕیاری هەڵە لەسەر کەسانی تر دەدات بەبێ ئەوەی ڕاستی بزانێت.