شێوازی ئامادەکردنی مریشکی ناو فڕن

AM:11:54:21/07/2023

6860 جار خوێندراوەتەوە

مریشکی ناو فڕن یەکێکە لەو ژەمە خواردنانەی کە زۆر بەناوبانگە، تامێکی جیاواز و خۆشی هەیە، بە شێوازیکی ئاسان دروست دەکرێت.

کەرەستەکانی:

مریشکێکی تەواو.

مێخەک و سیری وردکراو.

دوو کەوچک زەنجەفیلی وشککراو.

کەوچکێک خوێ.

دوو پیازی گەورە.

یەک کەوچک بەهاراتی تێکەڵاو.

نیو کەوچک بیبەری رەش.

دوو لیمۆی وشکراو.

شەش کەوچکی چێشت زەیتی زەیتون.

ئامادەکردنەکەی:

١. مریشکەکە لەگەل هەموو پێکهاتەکان تێکەڵ بکە، تاوەکو بە تەواوی دادەپۆشرێت، پاشان بۆ ماوەی ٢-٤ کاتژمێر بەجێی بهێڵە.

٢. مریشکەکە بخەرە ناو فڕنەوە بۆ ماوەی کاتژمێرێک، یان تاوەکو بە تەواوی سوور دەبێتەوە. لە کۆتاییدا لەگەڵ زەڵاتە و برنجی سپی پێشکەشی بکە.