خواردنێکی ئێرانییە و ناوبانگێکی زۆری هەیە، بەشێک لە
کابانەکانی ماڵ ئارەزوو دەکەن شێوازی ئامادەکردنەکەی بزانن، کە لێرەدا خراوەتە روو:
کەرەستەکانی:
گۆشتی سوور
سەوزە کە پێکهاتووە لە کەوەر و کەرەوز و گژنیژ و شمڵی
"بە ئامادەکراوی لە دوکانەکاندا هەیە"
لۆبیایی سوور یان فاسۆڵیای سوور
پیاز یەک دانە
خوێ، بیبەری ڕەش و زەردەچەوە بەپێی پێویست
چوار دانە لیمۆ بەسڕایی
رۆن
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا لۆبیاکە لە مەنجەڵێکدا بەجیا دەکوڵێنرێت،
دواترئاوەکەی دەڕێژرێت، پاشان پیازەکە ورد دەکرێت، بەشێوەی زۆر بچووک و
لەناو رۆندا سوردەکرێتەوە و گۆشتەکەی بۆ زیاد دەکرێت.
لەدوای هەڵکزانی گۆشتەکە بیبەری رەش و زەردەچەوە و خوێی
تێدەکرێت، ئاوی تێدەکرێت و سەری دادەپۆشرێت، پاش ئەوەی گۆشتە تا ئاستی نیوە کوڵان بوو
لۆبیاکەی بۆ زیاد دەکرێت.
بۆ ئامادەکردنی سەوزەکە، سەوزەکە دەکرێتە تاوەیەکەوە و
ڕۆنی تێدەکرێت، هیچ کات سەرەتا هەموو ڕۆنەکە مەکە تاوەکەوە، لەبەرئەوەی سەوزەکە
هەمووی هەڵدەمژێت، دەبێت لەگەڵ سووربوونەوەی کەم کەم ڕۆنی بۆ زیاد بکرێت،خوێی تێدەکرێت، لە دوای سوربوونەوەی
دەکرێتە ناو گۆشت و لۆبیاکەوە و لیمۆ بەسراییەکەشی تێدەکرێت، بەپێی پێویست ئاوی بۆ
زیاد دەکرێت و ئاگرەکەی کز دەکرێت، کە کوڵا ئامادەی خواردن دەبێت.