بۆ راگرتنی
تەندروستی جگەر، هەندێک جۆری خواردن بەتایبەت چەورییە دروستکراوەکان دەبنە هۆی
زیانگەیاندن بە تەندروستی جگەر.
دکتۆر قەیوم
عەبدولکەریم پسپۆڕ لە بواری گیادەرمانیەکان، لە بابەتێکدا ئاماژە بەو خواردن و
خواردنەوانە دەکات کە زیان بە جگەر دەگەینن، هەروەها ئەو خۆراکانەش کە بە سوودن بۆ
تەندروستی جگەر، بەمشێوەیە:
ئەو خواردن
و خواردنەوانەی زیان بە جگەر دەگەیەنن:
١. شەکر و شیرینی.
٢. سوێری لە ناو خواردنەکاندا.
٣. چەوری دروستکراو، سەرچاوەیەکی خراپی چەوری بۆ سورکردنەوە و لێنانی خواردن.
٤. خواردنەوە کهولییەکان، جگەر تووشی رەقبوون دەکات.
ئەو خواردن
و خواردنەوانەی بۆ جگەر بەسوودن:
١. سەوزەکان وەک نەعنا، تەرخوون، بڕۆکلی و کەلەرم.
٢. سیر و پیاز.
٣. شەربەتی میوە، بەتایبەت بۆ کەسێک جگەری نەخۆش بێت.
٤. خواردنەوەی رۆژانەی چای سەوز.