شێوازی ئامادەکردنی کەبابی مریشک

PM:12:05:17/07/2023

2644 جار خوێندراوەتەوە

خواردنی کەبابی مریشک بە یەکێک لە خواردنە بەتام و تەندروستەکان دادەنرێت کە رێژەیەکی بەرزی ماددە خۆراکییە گرنگەکانی تێدایە بۆ جەستە، وەک پرۆتین.

کەرەستەکانی:

یەک لەسەر سێی کوپێک هەنگوین.

چارەک کوپێک زەیتی زەیتوون.

کەوچکێک بیبەری رەش.

سۆسی سپی ئامادەکراو.

چوار پارچە سنگی مریشکی پارچە پارچە کراو.

بیبەری سووری پارچە پارچە کراو.

پێنج دانە پیازی وردکراو.

پارچەیەک سیر.

کەوچکێک خوێ.

ئامادەکردنەکەی:

١. هەنگوین و سۆسی سپی و رۆن و بیبەرەکە لەناو قاپێکی مامناوەنددا تێکەڵ بکە.

٢. پارچە مریشکەکە لەگەڵ پیاز و بیبەر و سیر بخەرە ناو قاپێکی گەورەوە و پاشان لەگەڵ پێکهاتەکانی کە تێکەڵی بکە، دایبپۆشە و بیخە ناو بەفرگرەکە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر.

٣. هەموو پارچەکان بکە بە شیشی کەبابەکەوە بۆ ماوەی ١٥ خولەک بیبرژێنە. لە کۆتایدا لەگەڵ زەڵاتەیەک پێشکەشی بکە.