مەترسییەکانی بەجێهێشتنی بلوتوزی مۆبایلەکەت بە بەردەوامی

PM:12:35:16/07/2023

8304 جار خوێندراوەتەوە

بلوتوس یەکێکە لەو تەکنەلۆژیایانەی کە رێگە بە گواستنەوەی فایلەکان دەدات لە مۆبایلێکەوە بۆ مۆبایلێکی تر لە ماوەیەکی کورتدا، بەڵام هێشتنەوەی بە کراوەیی بە بەردەوامی رەنگە مەترسی گەورەی لێبکەوێتەوە، بەو پێیەی هەندێک کەس دەتوانن بەکاریبهێنن بۆ هەڕەشەکردن لە داتا و زانیارییە کەسییەکان یان لەوانەیە ببێتە هۆی بردنی زانیاری کەسی وەک گوێگرتن لە گفتوگۆ و خوێندنەوەی نامە و دەستڕاگەیشتن بە پەیوەندییە تایبەتەکان

هەندێک ئامۆژگاری هەیە کە مۆبایلەکەت بە سەلامەتی دەهێڵێتەوە، گرنگترینیان ئەمانەن :

١. کوژاندنەوەی بلوتوزەکە لەکاتی بەکارنەهێنانیدا، نابێت بەردەوام بە کراوەیی بهێڵرێتەوە و ئەمەش سوودی هەیە لە زیادکردنی تەمەنی پاتری مۆبایلەکە.

٢. نەبەستنەوەی مۆبایلەکە بە ئامێرە نەناسراوەکان لە رێگەی بلوتوزەوە.

٣. رەتکردنەوەی وەرگرتنی هەر فایلێک یان نامەیەکی نەناسراو.

٤. هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندی مۆبایلەکە لە رێگەی بلوتوزەوە بەو ئامێرانەی کە چیتر بەکاریان ناهێنیت یان فرۆشتووتە.