گونجان
یەکێکە لە بنەما گرنگەکان بۆ بەردەوامبوونی هاوسەرگیری یان دروست بوونی پەیوەندییەک.
لە
ماڵپەڕی "بۆڵدسکای" لە بابەتێکدا، ئەو بورجانەی لەگەڵ یەکدا دەگونجێن بۆ
هاوسەرگیری بڵاو دەکاتەوە، کە بەمشێوەیەن:
١. بورجی
کاوڕ و بورجی تەرازوو، لەدایکبووانی بورجی کاوڕ دەیانەوێت ئەو کەسەی دەبێتە
هاوسەریان خۆی زاڵ نەکات بەسەریاندا، کە ئەمەش لە تایبەتمەندی بورجی تەرازوو نییە،
بۆیە دووانەیەکی گونجاو پێک دەهێنن.
٢. بورجی
سەتڵ و بورجی گا، هەروەک چۆن لەدایکبووانی بورجی گا کەسانی بەسۆز و هەست ناسکن، بەلایانەوە
خێزان هەموو شتێکە، بۆیە سەتڵیش هەمان بیرکردنەوەیان هەیە و دەیانەوێت کەسێکیش
بدۆزنەوە وەک خۆیان گرنگی بە خێزان بدات.
٣.
بورجی دووانە و بورجی کەوان، دووانە کەسانێکن بە ئاسانی دەتوانن پەیوەندی دروست
بکەن و ببن بە هاوڕێت، هەروەها دەترسن لەوەی لە پەیوەندیەکدا ئازادیان لێ
وەربگیرێتەوە، بۆیە بورجی کەوان کەسانی گونجاون بۆ بورجی دووانە، چونکە ئەوانیش
دەیانەوێت ئازادی و سەربەخۆییان پارێزراو بێت.
٤.
بورجی گا و بورجی دووپشك، بورجی دووپشک دەیانەوێت بچنە پەیوەندیەکی درێژخایەن و
راست و دروست، بۆیە بورجی گا باشترینە بۆ هاوسەرگیری لەگەڵیاندا.
٥.
بورجی نەهەنگ و بورجی قرژاڵ، نەهەنگ باشترین بژاردەیە بۆ بورجی قرژاڵ، بەو پێیەی
وەک ئەوان لە ناخەوە هەست بە خۆشەویستی راستەقینە دەکەن، کاتێکیش بەیەک دەگەن پەیوەندیەکی
درێژ خایەن لە نێوانیاندا دروست دەبێت.