ئایا بەکتریای گەدە دەبێتە هۆی لاوازی؟

PM:10:39:11/07/2023

17008 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەکی بەرچاو لەو کەسانەی که کێشەی لاوازی و کەمی کێشیان هەیە بەردەوام ئەو پرسیارە دەکەن کە هۆکاری لاوازیی دەگەڕێتەوە بۆ تووشبوونیان بە بەکتریای گەدە یان نا؟

دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی لە بابەتێکدا، ئاماژە بە چەند رێگەیەک دەکات کە بەکتریای گەدە کار لە دابەزاندنی کێشی جەستە دەکات و تووشی لاوازی دەکات، بەم شێوەیە:

١. کەمی ئیشتیها یان نەمانی ئیشتیهای خواردن.

٢. بوونی ئازاری گەدە و ناوسک و دڵەکزێ بە تایبەت دوای خواردن .

٣. رشانەوە و دڵ تێک هەڵهاتن.

٤. خراپتر بوونی نیشانەکانی تووشبوون دوای خواردنی چەور و سوورەکراوە، ئەمەش وا لەو کەسە دەکات لەو جۆرە خواردنانە دوور بکەوێتەوە تا نیشانەکانی نەخۆشیەکەی زیاتر نەوروژێت.

٥. غازاتی زۆر و پێجی ناوسک و قڕقێنەی بەردەوام دوای خواردن.

٦. گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ ناو سورێنچک.

٧. وروژاندنی ئازاری گەدە و ناوسک و نیشانەکانی تری بە کۆمەڵێک خۆراکی تر وەک خواردنی ترش و توند، مزرەمەنیەکان، پاقلەمەنیەکان.

بەڵام پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دەست نیشان کردن و چارەسەری بەکتریای گەدە لەئێستادا لە رێگای دەرمان و پارێزی خۆراک بەردەستە و رێژەی چاک بوونەوە لێی زۆر بەرز و سەرکەوتووە بە مەرجێک نەخۆشەکە پابەند بێت بە تەواو کردنی کۆرسی دەرمانەکانی و رێکارەکانی خۆپاراستن لە دووبارە تووشبوونەوە بە بەکتریاکە .