شاعیری کورد جەمال شارباژێڕی کۆچی دوایی کرد

PM:06:46:10/07/2023

1608 جار خوێندراوەتەوە

شاعیری کورد جەمال شارباژێڕی لە لەندەن کۆچی دوایی کرد.
شاعیر و نووسەر جەمال شارباژێڕی، لە گوندی واژە لە ناوچەی شارباژێڕ (چوارتا) لە ١٦/١٠/١٩٤١ لە دایکبووه
.

یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی دەستەی روانگە لەگەڵ شاعیری کۆچکردوو شێرکۆ بێکەس و هاوڕێکانی، خاوەنی سەدان هۆنراوە و چەند دیوانێکە لە دیوانی ملوانکەی هەزار دەنکەی شارباژێڕ.

ئەمڕۆ لە ١٠/٧/٢٠٢٣ لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کۆچی دوایی کرد.