جووتیارێکی کەنەدی ٨٢ هەزار دۆلار قەرزدارە بەهۆی بەکارهێنانی ئیمۆجی "لایک"

PM:03:18:08/07/2023

25196 جار خوێندراوەتەوە

جووتیارێکی کەنەدی ٨٢ هەزار دۆلار قەرزدارە بەهۆی پێشێلکردنی گرێبەستەکەی دوای بەکارهێنانی ئیمۆجی "لایک" لە دەقێکدا.

بەپێی بەڵگەنامەکانی دادگا کێشەکە سەرەتا بەم شێوازە دەستی پێکردووە کە کڕیارانی دانەوێڵە لە کۆمپانیای ساوس وێست نامەیەکی کورتیان بۆ دابینکەرانی دانەوێڵە ناردووە کە دەیانەوێت کەتان بکڕن بە ١٧ دۆلار.

دوای پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ جووتیاران، کۆمپانیای SWT گرێبەستێکی بۆ کریس ئاکتەر داڕشت کە گرێبەستەکەی واژۆ کرد و دواتر وێنەی گرێبەستەکەی لە رێگەی مۆبایلەوە بۆ کریس ئاچتەر نارد لەگەڵ پەیامی "تکایە گرێبەستەکەتان پشتڕاست بکەرەوە." بەڵام بەپێی بەڵگەنامەکان ئاچتەر بە ئیمۆجییەکی "لایک" وەڵامی داوەتەوە.

ئاکتەر لە بەڵگەنامەکانی دادگادا، ئەوەی پشتڕاستی کردەوە کە ئیمۆجی "لایک" بە سادەیی پشتڕاستی کردەوە کە گرێبەستەکەم وەرگرتووە.

هەربۆیە دادوەر بڕیاریدا کە ئاکتەر ٨٢ هەزار دۆلار بداتەوە بە کۆمۆپانیای SWT بە هۆکاری نەگەیاندنی پەیامەکەی.