هەموومان کەسێک دەناسین
لەژیانماندا، کە بەلای زۆرێک لە خەڵکیەوە خۆشەویستن، لەهەمان کاتیشدا باوەر
پێکراون و دەتوانن ببنە جێگەی متمانەی دەوروبەر، هەر بۆیە ئەم کەسانە بە
خۆشویستراو ناسراون.
بەپێی پێشبینی بورجەکان،
ئەمانە ئەو بورجانەن کە زیاتر خۆشویستراون لەلایەن خەڵکەوە:
١. بورجی گا، لەوانەیە لەدایکبووانی
ئەم بورجە بەهۆی دڵسۆزی و متمانە پێکردنیانەوە ببنە خۆشەویستترین بورج، ئەوان نرخ
بۆ سەقامگیری و راستگۆیی لە پەیوەندییەکانیاندا دادەنێن، لە پەیوەندیدا بورجی گا زۆر
گرنگی بە پێداویستی و ئارەزووەکانی هاوبەشەکەیان دەدەن، ئەمەش وایان لێدەکات هاوسەرێکی
سەرکەوتوو بن بۆ ئەوانەی بەدوای پەیوەندییەکی جێگیردا دەگەڕێن.
٢. بورجی قرژاڵ، بە هەستە قوڵ و سروشتیەکانیان ناسراون،
بۆیە یەکێکن لە بورجە خۆشویستراوەکان، کاتێک باسەکە دێتە سەر پەیوەندی ژیانیان، لەدایکبووانی
ئەم بورجە باسەکە بە جدی و بەنرخەوە وەردەگرن.
٣. بورجی شێر، بە تاکی متمانە بە خۆبوو و کەسایەتی
کاریزمایی ناسراون، هەمیشە دەیانەوێت بەلای هاوسەرەکانیانەوە سەرنجڕاکێش دەربکەون،
بۆیە یەکێکن لەو بورجانەی خۆشەویستن، لەهەمان کاتدا کەسانی بەوەفان ئەمەش دەبێتە
تایبەتمەندیەکی گرنگ بۆیان.
٤. بورجی تەرازوو، کەسانی بورجی تەرازوو کەسانی سۆزدار و
کۆمەڵایەتین، ئەمەش وایان لێدەکات لە بابەتی خۆشەویستیدا زۆر باس بکرێن، ئەوان
هاوسەنگی لە پەیوەندییەکانیاندا بە شتێکی بەنرخ دەزانن و زۆرجار لە پەیوەندی بەستن
و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکاندا زۆر لێهاتوون.
٥. بورجی دووپشک، دووپشکەکان پڕن لە کەسایەتی
چڕ و پڕ لە سۆز و وەفا، بۆیە ئەمە دەیانکاتە بورجێکی خوازراو لە بابەتی خۆشەویستیدا،
وەفاداری و گرنگیدان بە پەیوەندییەکانیان بەشتێکی بەنرخ دەزانن، بەم شێوەیە زۆر
پابەندن بە خۆشەویستەکانیانەوە.