رازیانە یەکێکە لەو گیایە بۆن خۆشانەی لە زۆرێک لە خواردنەکاندا
بەکاردەهێنرێت، لە ریشاڵ و دژە ئۆکسان پێکهاتووە، بە خواردنی وەک دەرمان دەتوانرێت
چەندین سوود بە تەندروستی بگەیەنێت.
دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی لە بڵاوکراوەیەکیدا سوودە
تەندروستییەکانی خواردنی رازیانە دەخاتە روو، کە بریتین لە:
١. یارمەتی نەهێشتنی ئازار و پێچی ناوسک دەدات، لەگەڵ رێگری کردن لە
قەبزی و ئاوسانی سک و دڵەکزێ.
٢. کەمکردنەوە و چارەسەری نیشانەکانی
کۆنیشانەی گرژبوونی کۆڵۆن ( I.B.S ) .
٣. باشترکردنی پڕۆسەی هەرسکردنی خواردن
بە گشتی لە رێگای خاوکردنەوەی ماسولکەکانی کۆئەندامی هەرس، هاندانی رشتنی زەرداوی
جگەر و زراو و زیاترکردنی سووڕی خوێن بۆ کۆئەندامی هەرس .
٤. یارمەتی نەهێشتنی هەندێک مشەخۆر و کرمی رێخۆڵە دەدات .
٥. نەهێشتنی ئازاری سەوەفان بە تایبەت سەوەفانی
ئەژنۆ، لەگەڵ کەمکردنەوەی رەقبوونی جومگەکان .
٦. یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شەکرە دەدات .
٧. بۆ خانمان : نەهێشتن و کەمکردنەوەی
ئازاری سووڕی مانگانە، رێکخستنی سووڕی مانگانە ، خۆپاراستن لە کۆنیشانەی کیسی
هێلکەدان، کەمکردنەوە و نەهێشتنی نیشانەکانی تەمەنی نائومێدی، زیادکردنی بڕی شیر
لە خانمانی شیردەر.
٨. دابەزاندنی کێش لە رێگەی کەمکردنەوەی
ئیشتیها و کاراکردنی پڕۆسەی میتابۆلیزم و سووتانی چەوری و چالاک کردنی کۆئەندامی
هەرس .
٩. کۆمەڵێک سوودی تر وەک بەهێزکردنی
بەرگری جەستە، رێگری کردن لە پەتا، دابەزاندنی فشاری خوێن، خۆپاراستن لە
نەخۆشیەکانی دڵ ، ڕەنگە رۆڵی هەبێت لە لەناوبردنی هەندێک بەکتریا، نەهێشتنی بۆنی
ناخۆشی هەناسە، شێدارکردنەوەی پێست و کەمکردنەوەی تامێسک .
١٠. چارەسەرکردنی
ئازاری پێچی ناوسکی منداڵی ساوا، بەڵام پێویستە دوای راوێژکردن لەگەڵ پزیشکی منداڵان
بەکاربێت .
- شێوازی بەکارهێنانی:
١. یەک
کەوچکی چێشت لە تۆوی ڕازیانە بکووترێت بە جوانی و کوپێک ئاوی کوڵاوی بە سەردا
بکرێت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک و دابپۆشرێت، دەتوانرێت بە شێوەی چا بخورێتەوە پێش نان
خواردن، هەروەها دەتوانرێت کەوچکێک هەنگوینی تێ بکرێت، رۆژانە نابێت سێ کووپ زیاتری
لێ بخورێتەوە .
٢. یەک
کەوچکی چا زەیتی ڕازیانە لەگەڵ کوپێک ئاوی گەرم ، دەتوانرێت هەنگوینیشی تێ بکرێت .
٣. گوڵەکانی یان لاسک و گەڵاکانی دەکرێت بە سەوزی بکوڵێنرێن و بخورێتەوە
پێش نان خواردن .