ئاسانترین رێگا بۆ دروستکردنی لازانیا
بەم هەنگاوانەیە:
پێداویستیە سەرەکیەکان:
- مەعکەرۆنی تایبەت بە لازانیا.
- دوو کوپ
پەنیری رەندەکراو.
پێکهاتەکانی بۆ سۆسی سپی:
- ٤ کەوچکی چێشت کەرە.
- دوو کوپ و نیو شیر.
- یەک لەسەر سێی کوپێک ئارد.
- نیو کەوچک خوێ.
پێکهاتەکانی سۆسی سوور:
- ٢ کەوچک زەیتی زەیتون
- ٤٥٠ گرام گۆشتی وردکراو لەگەل پیاز.
- ٢٠٠ گرام قارچکی وردکراو.
- ٨٠٠ گرام سۆسی تەماتە.
- سیری وشککراو و ریحانە و نیو کەوچک
خوێ چارەکێک کەوچک بیبەری رەش.
شێوازی ئامادەکردنی:
١. شیرەکە گەرم بکە، شیرەکە بڕێژە ناو
مەنجەڵێکی مامناوەند و بەبێ کوڵان لەسەر ئاگرێکی مامناوەند گەرمی بکەرەوە.
٢. کەرەکە لەگەڵ ئاردەکە بتوێنەرەوە لەسەر
ئاگرێکی مامناوەند بۆ ماوەی ٢ خولەک تێکی بدە.
٣. ئامادەکردنی سۆسی سپی وردە وردە شیرەکە
بڕێژێنەرە ناو تێکەڵەی ئارد و کەرەکە بەردەوام تێکی بدە لەگەڵ زیادکردنی خوێ.
٤. گۆشتی وردکراوەکە لەگەل پیازەکە سوربکەرەوە.
٥. قارچک و سیرەکە سوربکەرەوە بۆ ماوەی
٥ خولەک پێکەوە بیکوڵێنە و ناوبەناو تێکی بدە.
٦. سۆسی سوورەکە ئامادە بکە، گۆشتی
وردکراوەکە لەگەڵ سۆسی تەماتە و ریحانە و خوێ و بیبەر پێکەوە تێکەڵ بکە و بۆ ماوەی
٥ خولەک بیخە سەر ئاگر.
٧. ئامادەکردنی خواردنی لازانیا بڕێکی
پێویست سۆسی سوور بڕێژە لە بنی قاپەکە پاشان چینێکی مەعکەرۆنی لەسەری رێکبخە،
دواتر چینێکی تری سۆسی سوور.
٨. زیادکردنی سۆسی سپی نزیکەی یەک لەسەر
سێی بڕی سۆسی سپی بەسەر پێکهاتەکاندا بڕێژێنە.