رەنگی سروشتی قژ
جوانی و جیاوازییەکی تایبەت بە خانمان دەبەخشێت، بەڵام هەندێک لە خانمان ئارەزووی
ئەوە دەکەن کە رەنگی قژیان بگۆڕن بە هەر هۆکارێک بێت، زۆرێک لە خانمان پرسیاری ئەوە
دەکەن کە ئایا رەگ کردنی قژ لە کاتی دووگیاندا
کاریگەری خراپ لەسەر کۆرپەلە دروست دەکات؟
بەگوێرەی توێژینەوەکانی
کۆلێژی پزیشکی منداڵبوون و ئافرەتانی ئەمریکا، گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەی کە بۆیاخی
قژ کاریگەری خراپی نییە بۆ خانمانی دووگیان بەڵام پێویستە چاوەڕوان بکەن تا سێ
مانگی یەکەمی دووگیانیان تێدەپەڕێنن، چونکە لەم کاتانەیە ئەگەری ئەوەی هەیە زیان بە
کۆرپەلە بگەیەنێت تووشی ئەم کێشانەی بکات :
١. دروستبوونی هەستیاری بە پێست و پێستی سەر،
وەک هەوکردن لە دەوروبەری چاو، گوێ، هەوکردنی پێستی سەر، هەستیاری دەموچاو.
٢. دروستبوونی کێشەکانی هەناسەدان، ئەو
ماددە کیمیاییەکانی ناو بۆیاخەکە هەیە، لەوانەیە ببێتە هۆی کێشەی هەناسەدان، کۆکە
، گرژبوونی سنگ.
٣. درووستبوونی
هەستیاری و سووربوونەوەی چاو.