پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:08:59:04/07/2023

38268 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

لە روانگەی کارەوە ئەمڕۆ رۆژێکی ئاڵۆز دەبێت بۆت، هاوکات لەگەڵ کار، پێویستە گرنگی بە ژیانی تایبەتی خۆت بدەیت، ئەگەرنا، لەوانەیە باری تەندروستیت تێکبچێت، باری داراییت باش دەبێت، ئەمڕۆ رەنگە دەرفەتێکی باشت دەست بکەوێت بۆ بەدەستهێنانی پارە.

گا 20/4 - 20/5

ئامۆژگاری دەکرێت کە زۆر هاوسەنگ رەفتار بکەیت، دۆخەکە هەرچییەک بێت، خۆت بەدوور بگرە لە توڕەبوون ئەگینا سەختییەکانت زیاتر دەبن، رەنگە کێشەکانت لە ژیانی رۆمانسیتدا زیاتر بێت، هەڵسوکەوتی هەڵەی هاوبەشی ژیانت دەتوانێت هەستەکانت ئازار بدات، باری داراییت ئاسایی دەبێت، ئاگات له‌ ته‌ندروستیت بێت.

دووانە 21/5 - 21/6

هەوڵبدە ئامۆژگارییەکانی گەورەکانی ژیانی تایبەتی خۆت جێبەجێ بکەیت، چونکە تەنها خۆشگوزەرانی تۆیان دەوێت، ئامۆژگاریی دەکرێت کە خۆت بەدوور بگرێت لە متمانەیەکی زۆر بە هاوکارانت، باشتربوونی تەندروستی هاوسەرەکەت نیگەرانییە گەورەکەت نا‌هێلن، باری داراییت باشتر دەبێت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

ئەمڕۆ گەشتێکی دوور و درێژ ئەنجام دەدەیت لە بارەی کارەکەت، ئەم گەشتەت زۆر تایبەت دەبێت، ئەمڕۆ دەتوانیت بڕیارێکی گرنگیش بدەیت بۆ بەهێزکردنی پێگەی دارایی خۆت، ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەنجامێکی دروست بەدەست بهێنیت، لە ژیانی خۆشەویستی بێت یان ژیانی هاوسەرگیری بە باشی لە پەیوەندییەکەتدا دەمێنێتەوە.

شێر 23/7 - 22/8

ئارامی و بەختەوەری لە ژیانی تایبەتی خۆتدا دروست دەبێت، ئەمڕۆ دەتوانیت سوپرایزێکی خۆش لە یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەت وەربگریت، ئەمڕۆ زۆر سەرقاڵ دەبیت سەبارەت بە کارەکەت، ئەگەری زۆرە لە ماندووبوونت ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنیت، باری دارایی لە ئاسایی باشتر دەبێت.

فەریك 23/8 - 22/9

ئاگاداری کەسانی خۆپەرست بە ئەگینا دەتوانن سوود لە بەخشندەیی تۆ وەربگرن، چاوەڕوانی زۆر لە هاوکارەکانت مەکە لە شوێنی کارەکەت، ئەگینا هەست بە نائومێدی دەکەیت، پەیوەندیت لەگەڵ هاوسەرەکەت چڕ دەبێتەوە و خۆشەویستی نێوانتان زیاتر دەبیت، باری دارایت باشتر دەبێت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

رەنگە لە شوێنی کاردا رێزێکی زۆر بەدەست بهێنیت، ژیانی هاوسەرگیریت خۆش دەبێت، نزیکایەتی لەگەڵ هاوسەرەکەت زیاتر دەبێت، لە بابەتی داراییدا ئامۆژگاری دەکرێت کە زۆر ژیرانە بڕیار بدەیت، لەلایەن کەسانی ترەوە بەلاڕێدا نەبرێت ئاگادری خۆت بە، باری تەندروستیت ناجێگیر دەبێت.

دووپشك 23/ 10-21/11

سروشتی سەرسەختی بەرێوبەرەکەت دەتوانێت سەختییەکانت زیاتر بکات، لە دۆخێکی وادا دەبێت زۆر ژیرانە مامەڵە بکەیت، زیادبوونی باری کارت لەوانەیە هەست بە بارگرانی بکەیت، پێویستە سەرنجت لەسەر خۆت بێت و ئاگاداری تەندروستیت بیت، ئەگەری باشتربوونی باری داراییت هەیە.

كەوان 22/11 - 21/12

ژینگەی ماڵەوەت زۆر باش دەبێت، رەنگە هەندێک مژدەی خۆش لە ئەندامانی خێزانەکەتەوە وەربگیرێت، ئەگەری تێکچوونی باری دارایت هەیە، لە بارەی کاردا رۆژەکەت باش دەبێت، بەپێی ماندووبوونت ئەنجام بەدەست دەهێنیت، تەندروستیت باشتر دەبێت.

گیسك 22/12 - 19/1

ئەگەر ئەمڕۆ خەریکە بڕیارێکی گرنگ دەدەیت، ئەوا بە دڵنیاییەوە ئامۆژگاری لە کەسە نزیکەکانت وەربگرە، هەنگاوێکی بەپەلە رەنگە تووشی کێشەت بکات، ئەمڕۆ باری دارایت باش دەبێت، رەفتاری خۆشەویستی هاوسەرەکەت وا دەکات هەست بە تایبەتمەندی بکەیت.

سەتڵ 20/1 - 18/2

لە رووی کارەوە ئەنجامی باش بە دەست دەهێنیت، ئەگەر پلانت هەیە بۆ کرینی هەر شتێکی بە نرخ ئەوا ئەمرۆ دەفەتت بۆ دەرخسێت بیکریت، هاوسەرەکەت لە بارێکی زۆر رۆمانسیدا دەبێت، ئەمڕۆ دەبێتە یەکێک لە خۆشترین رۆژەکانی ژیانی هاوسەرگیریتان.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

ئەگەری خراپبوونی دۆخی داراییت هەیە، لەوانەیە پارەکەت لەدەست بچێت یان بدزرێت باشترە ئاگادار بیت، ئەگەر هەر یەکێک لە کارە گرنگەکانت ماوەیەکی زۆرە وەستاندووتە، ئەوا هەوڵبدە ئەمڕۆ تەواوی بکەیت، دۆخەکە لە ژیانی تایبەتی خۆتدا خۆش دەبێت، سۆز و پشتیوانی لە ئازیزانت بەدەست دەهێنیت.