عەزیز وەیسی لەگەڵ ژینا وەیسی کچی دوێتی "بژوێنە"یان بڵاوکردەوە

PM:05:21:01/07/2023

44080 جار خوێندراوەتەوە

گۆرانیبێژ عەزیز وەیسی لەگەڵ کچەکەی گۆرانیەکی هەڵپەڕكێیان بە ناوی "بژوێنە" بڵاوکردەوە.

بەرهەمەکە ئاوازی فۆلکلۆرە و هۆنراوەی عەزیز وەیسیە، کاری ئەرەنجمێنتی لەلایەن محەمەد نێکۆییەوە بۆ کراوە و میکس و ماسترینگی لەلایەن حوسێن نێکۆییەوە بۆ ئەنجامدراوە.

عەزیز وەیسی له‌ ساڵی ١٩٦٨ له سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی گۆرانیی (بۆ تۆرای) ناوبانگی ھونەری پەیدا کرد، چەندین کلیپ و ئەلبومی هەیە و لەسەر ڕیتمی خێرا گۆرانی دەڵێت.

ژینا عه‌زیز وەیسی کچی هونەرمەندی میللی عەزیز وەیسییە و لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، ماوەیەکی کەمە دەستی بە کاری هونەریی کردووە.