سوودەکانی نیسکافە و زیانەکانی چین ؟

AM:10:25:01/07/2023

3804 جار خوێندراوەتەوە

سوودەکانی نیسکافە و زیانەکانی

١ . زیاتر کردن ئاستی زیندەچالاکی جەستە و یارمەتی زیاتر سووتانی چەوری لە ناو لەش .

٢ . باشترکردنی باری تەندروستی دەروونی و کەمکردنەوەی ڕێژەی خەمۆکی و دڵەڕاوکی و هەوڵی خۆکوشتن .

٣ . پاراستنی تەندروستی مێشک و کۆئەندامی دەمار و زیاد کردنی تەرکیز

٤. یارمەتی خۆپاراستن لە هەندێ نەخۆشی کۆئەندامی دەمار وەک ئەلزەهایمەر و نەخۆشی پارکینسۆن.

٥ . باشتر کردنی تەندروستی جگەر و یارمەتی ڕێگە گرتن لە تووشبوون بە هەندێ نەخۆشی جگەر وەک بە ڕیشاڵ بوونی جگەر و شێرپەنجەی جگەر .

٦ . یارمەتی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم.

زیانەکانی نیسکافە :

١ . بوونی ماددەی ئەکڕیڵەماید ( acrylamide ) : ڕێژەەکەی لە ناو نیسکافە دوو هێندەی قاوەی ئاساییە و زۆر بوونی ئەم ماددەیە بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز ڕەنگە ببێتە هۆی ئەگەری تووشبوون بە پوکانەوەی کۆئەندامی دەمار و ئەگەری شێرپەنجە.

٢ . بوونی ماددەی کاڤایین کۆمەڵێک زیانی هەیە وەک تێک چوۆنی خەو و خەوزڕان ، قەلەقی ، زیاد بوونی لێدانی دڵ ، دڵەکزێ ، گرژبوون و ئازاری گەددە و ڕێخوڵە ، لەرزینی دەست و پەنجە .

٣.ڕێژەی کاڤیین لە نیسکافە نزیکەی نیو هێندە کەمترە لە کافایینی ناو قاوەی ئاسایی .

د. کامەران ژاژڵەیی

پسپۆڕی زانستی خۆراک